ھەڵبژاردەی گەلانی باڵە بە سەرکەوتنی ھۆڵندا دەستی پێ کرد
ڕۆژی ڕابردوو ھەڵبژاردەی گەلانی باڵە بە سەرکەوتنی تیپی ئافرەتانی ھۆڵندا لە بەرامبەر بەلژیک دەستی پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەڵبژاردەی گەلانی باڵەی ٢٠٢١ لە نیوەڕۆی دوێنێ سێ شەممەوە بە کێبەرکێی بەشی ئافرەتان دەستی پێ کرا.
لە یەکەم یاریی ئەم وەرزەی کێبەرکێکاندا تیپی ھۆڵندا بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بەربەستی بەلژیکی شکاند. ئافرەتانی ھۆڵندا لە سێ گەیمی یەک لە دوای یەک و بە مسۆگەر کردنی ۲۵ خاڵ لە بەرامبەر ۲۱خاڵ، ۲۵ خاڵ لە بەرامبەر ۱۹خاڵ و ۲۵ خاڵ لە بەرامبەر ١٨ خاڵ سەرکەوتنی تۆمار کرد.
ئەم وەرزەی ھەڵبژاردەی گەلان بە شێوەیەکی چڕو بە میوانداریی شاری «ڕیمینی»ی ئیتالیا و لە چوارەمی جۆزەردانەوە دەستی پێکراو ھەتا ٦ی پوشپەڕ بەردەوام دەبێت. بە درێژایی ئەم ماوەیەش سێ ڕۆژ تیپەکانی ئافرەتان و سێ ڕۆژیش تیپەکانی پیاوان دەچنە مەیدانەوە.
کێبەرکێی بەشی پیاوانیش لە ڕۆژی ھەینی حەوتەمی جۆزەردانەوە دەست پێ دەکات و تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێرانیش لە یەکەم کێبەرکێی خۆی دا بۆ ژاپۆن دەچێتە مەیدانەوە.