May 26, 2021 09:14 Asia/Tehran
  • یانەی «کانیاو»ی شنۆ لە بەرامبەر «بیعسەت»ی کرماشان سەرکەوتنی تۆمار کرد

یانەی «کانیاو»ی شنۆ لە حەوتەی شەشەمی قۆناغی دووھەمی کێبەرکێکانی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی دەستەی سێھەمی یانەکانی وڵات لە بەرامبەر میواندارەکەی واتە «بیعسەت»ی کرماشان سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کێبەرکێیە کە ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لە یاریگای ئازادیی مەھاباد بەڕێوە برا، لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی دوو بە یەک بە قازانجی تیپی «کانیاو» شکایەوە. ئا بەم دەستکەوتە «کانیاو»ی شنۆ بە سەرجەم پێنج خاڵەوە بەرەو ڕیزی حەوتەمی گروپی دووھەمی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی دەستەی سێھەمی ئێران ھەڵکشا.

یانەی «کانیاو»ی شنۆ لە گروپی دووھەمی قۆناغی دووھەمی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی دەستەی سێھەم وەکو تاکە نوێنەری پارێزگاکەی لەگەڵ یانەکانی نەوتی ئێرانیان، شەهید ئورکیی ئسلامشەهر، بنیامین وەرزشی تاران، فەرهەنگی ئیساری ئاستارا، پاسی گێڵان، شارەوانیی فومەن، بیعسەتی کرماشان، کیانی ئەراک و ئارتامی تەورێز ھاوگروپە.

کێبەرکێی قۆناغی دووھەمی ھەڵبژاردەی دەستەی سێی وڵات لە سێ گروپی ١٠ تیپەدا خەریکە بەڕێوە دەچێت کە لە ئەنجام دا تیپەکانی یەکەمی ھەر گروپێک ھاوڕێ لەگەڵ باشترین تیپی ھەر سێ گروپەکە بەرەو ھەڵبژاردەی دەستەی دووھەمی وڵات ھەڵدەکشێن.

ھەڵبژاردەی دەستەی سێھەمی تۆپی پێی ئێران چوارەمین ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانە کە کێبەرکێکانی لە سێ قۆناغ دا بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ