May 29, 2021 08:01 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی ئولەمپیک سەرباری ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر لە ژاپۆن

تا ڕۆژی کەوتنە گەڕی ئولەمپیک ی ٢٠٢١ ی توکیو تەنیا ٥٦ ڕۆژ ماوە.

لە حالێکدا کە وڵاتی ژاپۆن لە سێهەمین قۆناخی دۆخی نائاسایی دایە هەروا ژماری توشبوون بە نەخۆشی کۆڤیدی نۆزدە لەم وڵاتە ڕوولە بەرزبوونەوەیە وکاربەدەستانی تەندروستیی ژاپۆن بڕیاریان داوە هەتا ئەم دۆخە بۆ ماوەی یەک مانگی تر درێژ بکەنەوە.

کاربەدەستانی ژاپۆن ولێژنەی نێودەوڵەتی ئولەمپیک پیداگرانە لە سەروبەندی ئەوەدان هەتا بارودۆخ بۆ میوانداری ئەم خولە لە پێشبڕکیکان خۆش بکەن، بەڵام خەڵک وئەنجومەنی پزیشکیی ژاپۆن بە شێوەی جۆربەجۆرهەوڵ دەدن ناڕەزایەتی خۆیان لەگەڵ بەڕێوە چوونی یاریەکانی ئولەمپیک پیشان بدەن ، چونکە ئەوان ڕایان ئەمەیە بە سەرنجدان بە گۆڕانکاریەکانی  لەم ڤایرۆسەدا وهەروەها حەشیمەتی جیی سەرنج کە بۆ بەڕێوەچوونی پێشبڕکیکانی ئولەمپیک بۆ ئەم وڵاتە سەفەر دەکەن، دەتوانێ زیانی گیانی زۆر لە خەڵکی ژاپۆن وکەسانی تر کە لە سەرانسەری جیهانەوە دێن ، بگەیەنێت.

بەڵام بەم حاڵەوە دوێنێ کاربەدەستانی ژاپۆنی ڕایانگەیاند کە ئەم پێشبڕکییانە بە لەبەرچاو گرتنی هەموو پڕۆتۆکۆلەکانی تەندروستی ولەژێر چاودێری ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی بە  ئامادەیوونی  تەماشاوانان لە ناوخۆی وڵات بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ