ئامادەبوونی 16 وەرزشکاری ئێران لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی فەڕەنگیی تورکیا
May 31, 2021 14:39 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران بە 16 وەرزشکاری زۆرانگر لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی زۆرانی جامی وەهبی ئەمڕەی تورکیا بەشداری دەکات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەکانی جامی وەهبی ئەمڕەی تورکیا رۆژانی 18 تا 20 حوزەیران لە شاری ئەستەموڵی توریکا بەڕێوە دەچێت .
هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران بە 16 زۆرانگر لەم پێشبڕکێیانەدا ئامادە دەبێت .
راهێنەری هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران لەم پێشبڕکێیانەدا موحەمەد بەنا-یە .