بەڕێوە چوونی کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی لاوانی جیھان لە ئوزبەکستان
چل و شەشەمین خولی کێبەرکێکانی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە «تاشکەند»ی ئوزبەکستان کۆتایی پێ ھات.
ئەم خولەی کێبەرکێکان بە بەشداری و ئامادە بوونی ٢٤٤ کێشھەڵگر لە ٥٣ وڵاتی جیھانەوە بەرپا کرا.
لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا نیپەکانی کازاخستان بە ١٠ میدالیای زێڕ، شەش زیوو برۆنزێک پلەی یەکەم و ، ئوزبەکستان بە حەوت میدالیای زێڕ، پێنج زیوو دوو برۆنز لە پلەی دووھەم دا وەستان.
تورکیاش بە شەش میدالیای زێڕ، شەش زیوو شەش برۆنز پلەی سێھەمی دەستکەوت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە دەستەی ١٠٩ کیلۆگرام «بوگدان گازا» لە ئۆکرانیا لە جوڵەیەکی یەک تەکاندا توانی بە سەر ١٨٩ کیلۆگرام دا زاڵ ببێت و ڕەچەی لاوانی جیھان بەرزتر کاتەوە.
ھەروەھا لە بەشی کێبەرکێی کچانیش دا تەنیا ڕەچەشکێن سەربە دەستەی ٥٥ کیلۆگرام واتە «کامیلا کۆنۆتۆپ» لە ئۆکرانیاوە بوو کە توانی ڕەچەی تێکڕایی لاوانی جیھان بە ٢١٢ کیلۆگرام بشکێنێ.