حوزه‌یران 10, 2021 12:35 Asia/Tehran
  • یاریزانی باڵەی ئەمریکا: ئێران تیپێکی گەورەیە

یاریزانێکی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئەمریکا وتی: ئێران تیپێکی گەورەیەو کۆنترۆڵ کردنی یاریزانەکانی ئەم تیپە کارێکی دژوارە

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە حەوتەمین یاریی خۆی دا لە ھەڵبژاردەی گەلانی باڵە بە دەرەنجامی سێ بە سیفر بە سەر ئەمریکادا سەرکەوت.

«کێرت موئاگوتوتیا» دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: لە گێمەکانی دووھەم سێھەم چەنسی سەرکەوتنمان ھەبوو. لە گێمی دووھەم دا ھەتا خاڵی ١٩ لە بەرامبەر ١٦ و لە گێمی سێھەمیش دا ھەتا خاڵی ٢٣ لە بەرامبەر ٢١ گەییشتین و زۆر لە سەرکەوتن نزیک ببووینەوە. بەڵام ئێران تیپێکی گەورەی ھەیەو یاریزانانی ئێران زۆر باش یاری دەکەن، جاری وایە لە جەنگەی یارییەکەدا بۆ کەس کۆنترۆڵ ناکرێن.

وتیشی: تۆپ وەشاندنەکانی ئێران زۆر باش بوون و ئێمە بە سەختی دەمانگرتنەوە. یاریزانانی ئێران بە باشی ئەرکی خۆیانیان ڕادەپەڕاند و ئێمەش فێر بووین کە چلۆن باشتر بین.

ئەم یاریزانە ئەمریکییە وتیشی: کۆمەڵێک لە یاریزانە گەنجەکانی تیپەکەی ئێمە خەریکی فێربوونی ئەزمونن، بە سەختی کار دەکەن ھەتا سەرەنجام لە بەرامبەر خەنیمەکانیاندا بتوانن سەرکەوتن تۆمار کەن.

سەرپەیڤ