حوزه‌یران 11, 2021 17:25 Asia/Tehran
  • ئۆسترالیا لە سەروبەندی میوانداریی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٢ دایە

بەشی کارگێڕایی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک پێشنیاری میوانداریی ئۆسترالیای بۆ ئۆلەمپیکی ٢٠٣٢ خستە ڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، بەشی کارگێڕایی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک شاری «بریزبێن»ی ئۆسترالیای بۆ میوانداری کردنی یارییەکانی ھاوینەی ئۆلەمپیکی ساڵی ٢٠٣٢ پێشنیار کرد.

بڕیاری یەکجاریی میوانداریی ئۆسترالیا بۆ یارییەکانی ھاوینەی ئۆلەمپیک لە کۆبوونەوەی دواتری ەشی کارگێڕایی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک (IOC)  لە تۆکیۆ لە ماوەی ڕۆژانی ١٩و ٢٠ی ئەمساڵ دەدرێت.

لە بەیاننامەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک بۆ میوانداریی ئۆسترالیا لە ئۆلەمپیکی ٢٠٣٢ دا ھاتووە:«بریزبێن» بەرنامەیەکی پتەوی بۆ میوانداری کردنی ئۆلەمپیک بە کەڵک وەرگرتن لە سەدی ٨٤ی ژێرخانەکانی ئاراستەکردووە.

«بریزبێن» ئەگەر بێتو میوانداری کردنی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک و پارادۆلەمپیکی بدرێتێ، دوای ملبۆرن لە ساڵی ١٩٥٦و سیدنی لە ساڵی ٢٠٠٠ دەبێتە سێھەمین شاری ئۆستڕالیا کە وەھا کێبەرکێگەلێکی تیادا بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ