ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و کامبۆج لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی تۆپی پێ
تیپی نیشتیمانیی ئێران، لە ململانێی پێش کۆتایی خۆی لە ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی تۆپی پێ لە مەنامە ڕووبەڕووی کامبۆج دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە درێژەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ و کۆپی گەلانی ئاسیا، تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و کامبۆج ئەمڕۆ ھەینی لە کاتژمێر٧ بە کاتی ئێران لە وەرزشگای نیشتیمانیی بەحرەین بەرەوڕووی یەکتر دەبنەوە.
سێ خاڵی ئەم یارییە بۆ شاگردەکانی «دراگان سکۆچیچ»ی گەورەڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی ئێران گەلێک بایەخمەندە، بەڵام ھیچ گۆڕانێک لە چارەنووسی تیپە وەپاش کەوتووەکەی ئەم گروپە بەدی ناھێنێ.
یاریی چوونی ئێران و کامبۆج لە یاریگای ئازادی، بە ١٤ گۆڵ بە قازانجی ئێران کۆتایی پێ ھات.
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ ھەڵکشان بەرەو قۆناغی دواتر دەبێ خەنیمەکەی خۆی ببەزێنێت.
لە دخشتەی ڕیزبەندیی عێراق و ئێران بە ئەنجام دانی ٦ یاری و دەستخستنی ١٤و ١٢ خاڵ بە ڕیز یەکەم و دووھەمن و بەحرەین بە ٧ یاریی و ١٢ خاڵ لە بەر گۆڵە کەمەکانی لە پلەی سێھەم دایە.