حوزه‌یران 20, 2021 12:37 Asia/Tehran
  • خانمە کوردێکی ئیلامیی بوو بە راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ژێر 17 ساڵی ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگەی ئیلام رایگەیاند ، ئیناس ئاڕاستەنژاد بوو بە راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژێر 17 ساڵی خانمانی ئێران .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، موزەفەر عەلی شائی گوتی : ئیناس ئاڕاستە نژاد راھێنەری یانەی تۆپی پێی پالایش گازی خانمانی ئیلام وەک راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ژێر 17 ساڵ ھەڵبژێردرا . 

گوتیشی : ئەم وەرزشکارە لە گەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانیی بەرەو یاریەکانی ئاسیای ناوەندی بە میوانداریی تاجیکستان دەچێت ، ھەروە ھا 4 کیژی ئیلامییش بۆ ئۆردووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ژێر 17 ساڵ بانگێشتکران . 

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی ئیلام گوتیشی : ھەروەھا 8 خانمە فوتبالیستی ئیلامیی لە ریزی تەمەنیی گەورەکان ، لاوان و تازەلاوان بۆ ئۆردووی ھەڵبژاردەی نیشتمانیی بانگێشت کراون کە لە تاران بەڕێوەدەچێت .  

سەرپەیڤ