حوزه‌یران 20, 2021 16:20 Asia/Tehran
  • لە سلێمانی ، پەڕتووکی

ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ باخچه‌ى رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نیه‌ت ( CDO) له‌ شارى سلێمانى ، کتێبى ( دوو ده‌یه‌ شانازى وه‌رزشکاره‌ کورده‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ٢٠٠٠-٢٠٢٠) له‌ مه‌راسیمێکدا بڵاوده‌کرێته‌وه‌ .

 

بە پێی ھەواڵێکی بەشی وەرزشیی پی یوو کەی میدیا ، ئاماده‌کارى کتێبه‌که‌ ، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى (هه‌رێز جه‌مال)ه‌و کاره‌که‌ش پێکهاتووه‌ له‌ ته‌واوى ژیانى ئه‌و وه‌رزشکاره‌ کوردانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ ٢٠ ساڵى رابردوو له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ره‌کییه‌ ره‌سمیه‌کانى وه‌ک ئۆلۆمپیاد ، جامه‌ جیهانیه‌کان ، پاڵه‌وانێتییه‌کانى ئاسیاو عه‌ره‌ب و رۆژئاواى ئاسیاو وڵاتانى ئیسلامى به‌ شێوه‌یه‌کى ره‌سمى به‌شدار بوون .

کاره‌که‌ش به‌رهه‌مى زیاتر له‌ دوو ساڵ گڕان و لێکۆلینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌واوى یاریزانان و ناوبژیوانان و راهێنه‌ران و زیاتر له‌ ٣٠٠ وه‌رزشکارى له‌ خۆ گرتووه‌ .

کتێبه‌که‌ به‌ سپۆنسه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکى له‌ رۆژنامه‌نووسان چاپکراوه‌و به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ یه‌که‌مجاره‌ کتێبێکى رۆژنامه‌وانى وه‌رزشى  به‌ به‌رزترین کوالیتى ره‌نگاو ره‌نگ دێته‌ به‌رهه‌م .

هه‌رێز جه‌مال ، زیاتر له‌ ١٥ ساڵه‌ سه‌رقاڵى کارى رۆژنامه‌وانیه‌و پێشتریش دوو کتێبى چاپکراوى بڵاوکراوه‌ته‌ که‌ ئه‌وانیش رێبه‌رى رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌نووسى و له‌ پشت هێڵه‌کانى یاریگاوه‌یه‌ .

سەرپەیڤ