حوزه‌یران 22, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • «کەیڕۆش» وەڵامی نەرێنیی دایەوە بە داخوازیی  عێراقییەکان

گەورەڕاھێنی پێشووتری تیپی نیشتیمانیی ئێران پێشنیاری ئامادە بوون لە تیپی نیشتیمانیی عێراقی ڕەت کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای کۆتایی ھاتنی کێبەرکێکانی بەرایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢، میدیاکانی عێراق وایان بڵاو کردەوە کە چالاکییەکانی «سێرچکۆ کاتانتێز» لەنێو تیپی  نیشتیمانیی عێراق دا ڕەخنەی زۆری لێ کەوتووەتەوەو ھەر ئەمەش وای کردووە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ھاوکاریی خۆی لەگەڵ ئەم ڕاھێنەرە سلۆھۆنیاییە ڕابگرێت. ھەڵبەت ئەمە ھەو.اڵێکەو ھێشتا بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیندراوە.

ھاوکات باسی ئەوەش کراوە کە بەرپرسانی تۆپی پێی عێراق لە لایەن وەزیری وەرزش و لاوانی ئەم وڵاتەوە ڕاسپێردراون ھەتا «کارلۆس کەیڕۆش» وەک گەورەڕاھێنی تازە ڕاکێشن. بەڵام پەیامنێرێکی عێراقی وای لە قاو داوە کە گوایە پێشنیاری بەرپرسانی  فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لایەن گەورەڕاھێنەری پێشووتری ئێرانەوە قەبوڵ نەکراوە.

«کەیڕۆش» دوای کۆتایی ھاتنی چالاکییەکانی لە ئێران جڵەوی تیپی نیشتیمانیی کۆلۆمبیای گرتە دەست، کەچی تەمەنی ئەو ھاوکاریەی ھێندەی نەخایاندو لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک وەدەرنرا.

تیپی تۆپی پێی عێراق وەک تیپی دووھەمی تاقمی سێھەمی کێبەرکێکانی بەرایی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ توانیویەتی مۆڵەتی ئامادە بوون لە قۆناغی دوتر وەربگرێت.

سەرپەیڤ