حوزه‌یران 22, 2021 17:03 Asia/Tehran
  • یاریزانانی خاوەن بەھرەی تۆپی دەست لە گوندەکانی کرماشان ناس دەکرێن

سەرۆکی کۆڕی وەرزشی گوندنشینان و یارییە خۆجێیەکانی کرماشان باسی ئامادە کردنی بەرنامەیەکی کردووە بۆ ناس کردنی یاریزانانی خاوەن بەھرەی تۆپی دەست لە گوندەکانی ئەم پارێزگایە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، «زەھرا کشتمەند» ڕۆژی سێ شەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران ڕایگەیاند: بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەم بەرنامەیە لێک گەیین نامەیەک لەنێوان فیدراسیۆنەکانی تۆپی دەست و وەرزشی گوندنشینان گرێ دراوە کە دوابەدوای ئەوە ھەمان لێک گەیین نامە لە ناوەندی پارێزگاکەش دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوەو خاوەن بەھرەکان ناس دەکرێن.

ناوبراو وتیشی: کاری دۆزینەوەی خاوەن بەھرەکانی ئەم بوارە وەرزشیە لە دوو بەشی کچان و کوڕاندا لە ئاستی تەمەنەکانی ١٤ ھەتا ١٨ساڵ ئەنجام دەگرێت.

«کشتمەند» وتیشی: ناس کردنی خاوەن بەھرەکانی بواری وەرزشی تۆپی دەست سەرەتا لە ئاستی گوندەکان و پاشان لە ناحیەو شارستان و پارێزگادا ئەنجام دەگرێت و کەسانی خاوەن بەھرەو ھەڵکەوتە لە ئەنجام دا ڕەوانەی کێبەرکێی ئۆلەمپیادی خاوەن بەھرە باڵاکانی تۆپی دەستی وڵات دەکرێن.

سەرپەیڤ