جەژنی ھەڵکشانی ئینگلتەرا بە سەرکەوتن بە سەر چێک دا تۆکمە کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397894-جەژنی_ھەڵکشانی_ئینگلتەرا_بە_سەرکەوتن_بە_سەر_چێک_دا_تۆکمە_کرا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا توانی بە بەزاندنی کۆماری چیک وەکو تیپی یەکەمی گروپی «D» بگاته خولی دواتری کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2021 06:48 Asia/Tehran
  • جەژنی ھەڵکشانی ئینگلتەرا  بە سەرکەوتن بە سەر چێک دا تۆکمە کرا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا توانی بە بەزاندنی کۆماری چیک وەکو تیپی یەکەمی گروپی «D» بگاته خولی دواتری کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانی تۆپی پێی ئینگلتەرا و کۆماری چیک لە کاتژمێر ١١ی و ٣٠ خولەکی شەوی چوارشەممە لە یاریگای لەندەنی پێتەخت لە چوارچێوەی حەوتەی سێھەمی ململانێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە لە کۆتایی دا تیپەکەی ئینگلتەرا توانی خەنیمەکەی بە دەرەنجامی یەک بە سیفر بشکێنێ و تیپی یەکەمی گروپەکەی بەرەو قۆناغی لادانی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشێت.

لە کۆتایی ململانێکانی گروپی چوارەم تیپی ئینگلتەرا بە ٧ خاڵ وەکو سەرپەڕو تیپی کۆرۆڤاسیش بە چوار خاڵ و گۆڵێکی زۆرتر لە چاو کۆماری چیک گەییشتە قۆناغی دواتر. تیپەکەی کۆماری چیک بوو بە چوار خاڵ و دەبێ چاوەڕوانی کۆتایی ھاتنی ململانێ گزوپییەکان بمێنێتەوە کە بەشکو وەکو یەکێک لە تیپە ھەڵکەتەکان بەرەو قۆناغی دواتر ھەڵکشێت.