حوزه‌یران 24, 2021 13:04 Asia/Tehran
  • ھەڵاتنی ئاڵمانیا لە شکست ھێنان لە ھەمبەر ھەنگاریاو ھەڵکشان لە گروپی مەرگ

تیپەکانی نیشتیمانیی ئاڵمانیاو ھەنگاریا لە کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ بە یەکسانی ڕەزامەند بوون و بە دەرەنجامی دوو بە دوو بەسەندەیان کرد. بە وەھا دەرەنجامێکیش ئاڵمانیا وەکو تیپی دووھەمی گروپی مەرگ بۆ خولی لادان ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی نیشتیمانیی ئاڵمانیاو ھەنگاریا شەوی پێنج شەممە لە چوارچێوەی حەوتەی سێھەمی یاریەکانی یۆرۆ٢٠٢٠ لە شاری مونیخ بەرەوڕووی یەکتر بوونەوەو لە کۆتایی دا بە ئەنجامی دووبەدووی یەکسان وازیان ھێنا.

بەم دەرەنجامە لە ئێستادا تیپی نیشتیمانیی فەرەنسا بە دەستخستنی ٥ خاڵ وەکو سەرپەڕو تیپەکەی ئاڵمانیاش بە ٤ خاڵ وەکو تیپی دووھەم بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گروپەکەی خۆیان ھەڵکشان. تیپی ئاڵمانیا لە بەر سەرکەوتنی ڕووبەڕووی لە بەرامبەر پۆرتۆگاڵ بووبە تیپی دووھەم. تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگاڵیش بە ٤ خاڵەوە وەک یەکێک لە تیپەکانی سێھەمی ھەڵکەوتە گەییشتە قۆناغی لادان. ئینجا ھەنگاریاش بە مسۆگەر کردنی دوو خاڵ لە گروپی مەرگی کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ چووە ڕیزی چوارەمی گروپی شەشەمەوە.

سەرپەیڤ