ته‌مووز 02, 2021 01:31 Asia/Tehran
  • «ئەزموون» لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد «شەوکەت ئەمین کورکی» لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی پەنجاوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی «کاڕلۆڤی ڤاری» له وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا.

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چواره‌مین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد «شەوکەت ئەمین کورکی»، لە بەرهەمهێنانی «مەمەد ئەکتاش»، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر و بەرهەمی کومپانیای «میتوس فیلم»ی بەڕلین و کومپانیای «مەستی فیلم»ی سلێمانی؛ له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe له ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی «کاڕلۆڤی ڤاری» Karlovy Vary له وڵاتی کۆماری چیک وه‌رگیرا و ئه‌م فیلمه کوردییه به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له یه‌که‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا له‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان نمایش ده‌کرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی «گۆی بلۆرین» له‌گه‌ڵ ١١ فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابه‌ریی ده‌کات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «کاڕلۆڤی ڤاری» گرینگترین ڕووداوی سینه‌مایی‌ ئەورووپای ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە په‌نجاوپێنجه‌مین خولی به نمایشی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی Crystal Globe و به‌شی پێشبڕکێی «ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات»  East of the West و هه‌روه‌ها له دوو به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێ، له‌وانه: به‌شی "نمایشه تایبه‌ته‌کان" Special Screenings و به‌شی "ڕێزلێنان له ڕێکخراو‌ه‌ی فیلم" The Film Foundation Tribute له ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری «کاڕلۆڤی ڤاری» له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سەرپەیڤ