ته‌مووز 02, 2021 17:55 Asia/Tehran
  • ئیتالییەکان چاوەڕوانی بەرەڕوو بوونەوە لەگەڵ بەلژیکدان

تیپی تۆپی پێی ئیتالیا ئەمشەو ھەینی لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠ بە شاری مونیخی ئاڵمانیا بەرەوڕووی بەلژیک دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی حەمیدی مەعسومی نەژاد پەیامنێری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ڕۆما، «ڕۆبێرتۆ مانچینی» گەورە ڕاھێنی تیپی نیشتیمانیی ئیتالیا وتی: کارێکی دژوارمان بۆ بەلژیک لە بەردەم دایە.

ناوبراو لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاشیگەیاندووە: من دڵنیام کە یاریەکی جوانمان دەبێت، لەم کێبەرکێیەدا ئەو تیمەی کە ھەڵەی کەمتر بێت سەرکەوتن تۆمار دەکات. ئیتالییەکان تاسەمەندانە چاوەڕوانی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بەلژیک دەکەن.

لە ئێستادا شارەوانیی ڕۆما چەند مەیدانی گەورەی بۆ تەماشا کردنی کێبەرکێکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ تەرخان داوە کە لە یەکێک لەو مەیدانگەلە مۆزەخانەیەکی کاتیی بچوکی تۆپی پێش بەدی دەکرێت.

بەرپرسی ئەو مۆزەخانەیە بە پەیامنێری ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە ڕۆمای ڕاگەیاندووە: لەم مۆزەخانە چکۆلەیەی تۆپی پێ دا، دریسە مێژووییەکانی تۆپی پێی ئیتالیاو وێنەی پڕلە شانازیی تیپی نیشتیمانی لە ساڵی ١٩٣٨ەوە ھەتا کاتی پاڵەوانەتیی لە مۆندیاڵی گەلانی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٦٨ و دوابەدوای ئەوەش پاڵەوانەتی لە مۆندیاڵی ١٩٨٢و ٢٠٠٦ خراوەتە بەر دیدی ھەمووان.

زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە براوەی ئەمشەوی یارییەکەی ئیتالیاو بەلژیک دەتوانێ ببێتەد پاڵەوانی یۆرۆ ٢٠٢٠یش.

سەرپەیڤ