بۆ سەفەرێکی دوو ڕۆژە وەزیری کەلەپووری فەرهەنگیی ئێران گەیشتە سنە
تهمووز 05, 2021 13:25 Asia/Tehran
وەزیری کەلەپووری فەرهەنگیی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئێران بۆ کردنەوەی چەند پڕۆژەی گەشتیاری لە پارێزگی کوردستان سەفەری دوو ڕۆژەی خۆیی بۆ شاری سنە دەست پێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر موونسان، وەزیری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری بۆ کردنەوەی دوو پڕۆژەی گەشتیاری و تاوتوێ کردنی دوایین دۆخی دۆسیەی تۆماری جیهانی هەورامان، لە سەردانێکدا گەییشتە فڕۆکەخانەی سنە.
ئەو دوو گەڵاڵە گەشتیارییە کە بڕیارە لەلایەن وەزیری میراتی فەرهەنگییەوە بکرێنەوە بریتین لە کۆمەڵەی سەیرانگایی و پارکی ئاوی سپێهری تابناکی دیواندەرە و کۆشک مووزەی خەسراوای سنە.