ته‌مووز 07, 2021 08:39 Asia/Tehran
  • باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان ئیتالیاو ئیسپانیا دیاری کرا

ماڵپەڕی فەرمیی «یوفا» باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان ئیتالیاو ئیسپانیای لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئیتالیاو ئیسپانیا شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١١و ٣٠ خولەک لە یاریگای «ویمبلی» ی لەندەن بەڕێوە براو لە کۆتایی دا تیپەکەی ئیتالیا توانی بە ھۆی پێناڵتییەوە خەنیمەکەی شکست پێ بێنێ و بگاتە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە.

یارییەکە لە کاتی ئاسایی خۆی دا بە دەرەنجامی یەک بە یەک کۆتایی پێ ھات و وەشاندنی پێناڵتی چارەنووسی یارییەکەی دیاری کرد.

ماڵپەڕی فەرمیی یوفا لە کۆتایی یارییەکەش دا «فیدریکۆ کیەزا»ی وەکو باشترین یاریزانی مەیدان ھەڵبژارد. ئەم یاریزانە گۆڵەکەی تیپی ئیتالیای لە یارییەکەدا نەخشاند.

یارییەکەی دیکەی قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی یۆرۆ٢٠٢٠ ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێوان تیپەکانی ئینگلتەراو دانیمارک بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ