تیپی باڵەی کەناراویی ژێر ١٩ ساڵی ئێران بەوپەڕی ھێزەوە بوو بە پاڵەوانی ئاسیا
تیپی باڵەی کەناراویی ژێر ١٩ ساڵی «ئەلیف»ی ئێران بەوپەڕی دەستەڵات و بەبێ بەفێڕۆدانی ھیچ دەرفەتێک پلەی پاڵەوانەتیی ئاسیای مسۆگەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێھەمین خولی کێبەرکێکانی باڵەی کەناراویی پاڵەوانەتیی پیاوان و ئافرەتانی ژێر ١٩ ساڵی ئاسیا کە لە ١٢ی پوشپەڕەوە لە شاری «ناخون پاتوم»ی «تایلەند» دەستی پێکرا بوو، ڕۆژی سێ شەممە بە ناساندنی تیپەکانی یەکەم ھەتا سێھەمی ھەرکام لە گروپەکان کۆتایی پێ ھات.
لە ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆتایی تاقمی پیاوانی ئەم کێبەرکێیانە تیپەکانی «تایلەندی_ یەک» و «ئێرانی_ئەلیف» بۆ مسۆگەر کردنی پشکی مۆندیاڵ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوەو نیپی نیشتیمانیی ئێران توانی دوو بە سیفر خەنیمەکەی بشکێنێ.
تیپی باڵەی کەناراویی (بێ)ی ئێرانیش نوێنەرەکەی دیکەی ئەم وڵاتە لەم کێبەرکێیانەدا بوو کە دوای ھەڵکشانی لە قۆناغی بەرایی وەکو تیپی دووھەمی گروپی«A»، لە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی دا بۆ «کازاخستانی_یەک» چووە مەیدانەوەو یارییەکەی پێ دۆڕاندو لە ئەنجام دا لە بازنەی کێبەرکێکان وەلا نرا، بەڵام پشکی کێبەرکێکانی جیھانیی لە خشتەی بەرایی دا پێ بڕا.
وڵاتی تایلەند میوانداری کێبەرکێکانی باڵەی کەناراویی پاڵەوانەتیی ژێر ١٩ و ٢٠ ساڵی جیھانیشە کە ئەم کێبەرکێیانەش لە ئاستی تەمەنی ژێر ١٩ ساڵ لە ٢٣ ھەتا ٢٨ی گەلاوێژ و لە ئاستی تەمەنی ژێر ٢١ ساڵ لە دووھەمەوە ھەتا حەوتەمی ڕەزبەری ئەمساڵ لە شاری «ڕیۆ ئێت_ Roi Et» دا بەڕێوە دەچێت.