«کەین» بوو بە باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان ئینگلتەراو دانیمارک
ماڵپەڕی فەرمیی یوفا، باشترین یاریزانی کێبەرکێی نێوان ئینگلتەراو دانیمارکی لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆ ٢٠٢٠دا ھەڵبژارد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەراو دانیمارک شەوی ڕابردوو چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە کاتژمێر ١١و ٣٠ خولەک لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٠ لە یاریگای «ویمبلی»ی لەندەن بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپەکەی ئینگلتەرا توانی میوانەکەی خۆی بە دەرەنجامی دوو بە یەک ببەزێنێ و ببێ بە فیناڵیستی ئەم خولەی کێبەرکێکان.
ماڵپەڕی فەرمیی یوفاش لە کۆتایی یارییەکەدا «ھەری کەین» سەریاری تیپەکەی ئینگلتەرای وەکو باشترین یاریزانی مەیدانەکە ھەڵبژارد.
ئەم یاریزانە تۆمارکەری گۆڵی دووھەمی تیپەکەی بو کە لەم سۆنگەیەوە چالاکی و تواناییەکی باشی لە خۆی پیشان داو ھەر ئەمەش وایکرد کە وەکو باشترین یاریزانی ئەو کێبەرکێیە دیاری بکرێت.