تیپی زۆرانی ئازادی نابیسایانی ئێران بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێی جیھانیی تورکیا
تهمووز 09, 2021 06:44 Asia/Tehran
تیپی زۆرانی ئازادی نابیسایانی تەمەنداری ئێران لە کۆتایی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی جیھان لە ئاستی تەمەنداراندا لە تورکیا بوو بە جێگری پاڵەوانی جیھان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا،کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی نابیسایانی جیھان لە بەشی تەمەنداران ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی پوشپەڕ لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا بەڕێوە برا.
لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا تیپی نیشتیمانیی ئێران بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕ، سێ زیوو سێ برۆنز لە پلەی دووھەم، تیپەکانی تورکیاو کازاخستانیش لە پلەی یەکەم و سێھەم دا وەستان.
بەرلەمە تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایانی ئێرانیش لە ململانێکانی تورکیا بۆ یەکەمجار بە دەستخستنی سێ میدالیای زیو ناسناوی جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی نابیسایانی جیھانی دەست خست.