ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020
هەڵبژاردەی ئیتالیا توانی بە شکستدانی ئەنگلتەرا لە یاری کۆتایی یۆرۆ 2020 ، ببێت بە پاڵەوان و جامەکە بباتەوە رۆما .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەنگلتەرا و ئیتالیا شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یاری کۆتایی یۆرۆ 2020 لە کاتژمێر یازدە و نیوی شەوەوە لە یاریگەی وێمبڵی لەندەن رووبەڕووی یەک بوونەوە و لە کۆتایی دا هەڵبژاردەی ئیتالیا توانی لە لێدانەکانی پێناڵتی دا لە خەنیمەکەی خۆی بباتەوە .
لە کاتە زیادیەکاینش دا گۆڵێک نەکرا تا لێدانەکانی سزاهەڵبژارەی پاڵەوان دیاری بکات .
لەم لێدانانەدا ئیتالیا توانی بە ئەنجامی سێ بە دوو سەرکەوێ و جامی پاڵەوانەتی بباتەوە رۆما .
نێوبژێڤانیی ئەم یاریە لە ئەستۆی بیۆرن کایپێر زداوەری 48 ساڵەی هولەندی بوو . ئیتالیا ساڵی 1968 یش ببوو بە پاڵەوانی یۆرۆ .
بەمجۆرە ئینگلییسیەکان لە یاریگەی ویمبڵی و لەبەر چاوی هاندەرانی خۆیان لە حەسرەتی پاڵەوانەتی دا مانەوە .