ته‌مووز 12, 2021 22:59 Asia/Tehran
  • نمایشی رەوەندە بچکۆلەکە لە یەکەم دەورەی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی مسکۆ

فیلمی سینەمایی رەوەندە بچکۆلەکە لە دەرھێنانی بەتین قوبادی و ئامادەکردنی محەمەد ئەحمەدی لە یەکەم گەڕی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی مسکۆ لە روسیا نمایش کرا .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، فیلمی سینەمایی کۆچەرە بچکۆلەکە لە دەرھێنانی بەتین قوبادی و ئامادەکردنی محەمەد ئەحمەدی و بەرھەمی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019 ، لە نوێترین ئامادەبوونی نێوەودڵەوتیی خۆی لە یەکەم گەڕی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی مسکۆ لە ھۆڵەکانی ناەندی سینەمایی ئوکتوبری شاری مسکۆ لە وڵاتی فێدراسیۆنی روسیا رویشتە سەر پەردە . 

یەکەم دەورەی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی مسکۆ بە بەڕێوەبەرایەتیی گولیزەر گەردن زەری بە ئامانجی نیشاندانی کولتور و مێژووی کورد و ھەروەھا ژیانی مۆدێڕنی کوردان ، بە چاوەدێریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان ، بەنمایش کردنی 15 فیلمی درێژی سینەمایی و 20 کورتە فیلم و داکیۆمێنت لە دەرھێنەرانی کوردی وڵاتانی ئێران ، تورکیا ، سوریا و ھەرێمی کورستان و وڵاتانی دیکەی جیھان و ھەروەھا بە داکۆکیی کارۆ ئارت لە رۆژانی 21 تا 25 ی تەموزی 2021 لە شاری مسکۆ بەڕێوەدەچێ . 

لەم فیلمەدا ئەکتەرانی وڵاتانی ئێران و تورکیا دەوریان ھەیە . 

سەرپەیڤ