ئۆردۆن لە میوانداری کردنی یارییەکانی تیپی تۆپی پێی سووریا پێشوازیی کرد
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆردۆن بە داخوازییەکەی سووریا ڕەزامەندەو لە میوانداری کردنی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لە قۆناغی دواتری کێبەرکێکانی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ پێشوازی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی ڕاگەیاندنی کەناڵی ھەواڵیی «دەلمەملەکە»ی ئۆردۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە نووسی: «عەلی ئیبنی حوسەین» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ڕەزامەند بووە بە داخوازیی ھاوتا سوورییەکەی بۆ بەرپاکردنی کێبەرکێکانی تیپی سووریا لە فۆناغی دواتری یارییەکانی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە یاریگای «مەلیک عەبدوڵڵای دووھەم» لە «قویسەمە»ی ئەماندا.
فیدراسیۆنی سووریا دوێنێ ڕایگەیاند: بە تەمایە یاریگای «مەلیک عەبدوڵڵای دووھەم»ی ئۆردۆن وەکو شوێنی بەرپاکردنی یارییەکانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئەم وڵاتە لە قۆناغی سێھەمی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بناسێنێ.
قۆناغی دواتری کێبەرکێکانی تۆپی پێی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە سپتامبەری ساڵی داھاتووی زایینییەوە دەست پێ دەبێت و سووریا ھاوڕێ لەگەڵ ئێران، کۆریای باشووری، عێراق، ئیمارات و لوبنان لە دەستەی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدان.