سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران لە فیناڵی کێبەرکێ ئاسیاییەکاندا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی ئێران بە سەرکەوتنی بەسەر تیپی نیشتیمانیی تایلەند گەییشتە پلەی پاڵەوانەتی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، چوارەمین خولی کێبەرکێکانی باڵەی کەناراویی پاڵەوانەتی کەمتر لە ٢١ساڵی ئاسیای ٢٠٢١ ڕۆژی پێنج شەممە لە «ناخون پاتوم»ی تایلەند بە پاڵەوانەتیی تیپی ئێرانی «ئەلیف» کۆتایی پێ ھات.
لەم کێبەرکێیانەدا دوو تیپ لە ئێرانەوە بەشدارییان کرد بوو.
تیپی ئێرانی «ئەلیف» داگری «ئەبولحەسەن خاکی زادە» «سینا شەوکەتی» دوو بە یەک بە سەر تیپی نیشتیمانیی باڵەی کەناراویی تایلەنددا سەرکەوت.
لە دیداری ڕیزبەندییش دا تیپی تایلەندی «بێ» سەرکەوتنی تۆمار کرد.
تیپی ئێرانی «ئەلیف» بەرلەمە لە خولی گروپی و لە گروپی سێ تیپەکانی کازاخستانی «بێ»و قەتەری بەزاندو وەکو تیپی یەکەم ھەڵکشا.
تیپی ئێرانی «ئەلیف» پاشان لە خولی یەک چوارەمی کۆتایی تیپەکەی ئۆسترالیای «بێ»ی بەزاندو بە سەرنجدانی میواندار بوونی تایلەند لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ٢٠٢١جیھان ،مۆڵەتی بەشداری لەو کێبەرکێیانەشی دەست کەوت.
تیپی ئێرانی «ئەلیف» لە قۆناغی پێش کۆتایی دوو بە یەک لە بەربەستی تیپی تایلەندی«بێ» پەڕییەوە.
لەم خولەدا ھەروەھا تیپی ئێرانی«بێ» داگری «ئەمیرڕەزا زەمانی» و «ڕەزا نەفیسی زادە» لە خولی گروپی داو لە گروپی یەک بە ڕیز بە خاڵەکانی سیفر و یەک لە تایبەندی «ئەلیف»و ئۆسترالیای «بێ» شکستی ھێناو وەلا نرا.