ته‌مووز 20, 2021 07:04 Asia/Tehran
  • بەشداریی فیلمێکی سینەمایی و ھەشت کورتەفیلمی ئێرانی لە یەکەم خولی فستیڤاڵی فیلمی کوردی «مۆسکۆ»

بە پیشان درانی فیلمێکی سینەمایی و ھەشت کورتەفیلمی داستانی و دایکیۆمێنت لە دەرھێنەرانی ئێرانی، یەکەم خولی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی «مۆسکۆ» لە ھۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی «ئۆکتۆبەر»لە شاری «مۆسکۆ»ی پێتەختی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، یەکەم خولی فستیڤاڵی فیلمی کوردیی «مۆسکۆ» بە سەرپەرشتی کردن و بەڕێوەبەرایەتیی «گولیزەر گەردن زەری» بە مەبەستی ناساندنی کەلتوورو مێژووی کوردی و ھەروەھا ژیانی مودێڕنی ئەم گەلە، بە چاودێڕیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕۆژانی ٢١ ھەتا ٢٥ی ژوئیەی ٢٠٢١ لە ھۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی «ئۆکتۆبەر»لە شاری «مۆسکۆ»ی پێتەختی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت. 

لەم کۆڕەجێژنەدا ١٥ فیلمی درێژی سینەمایی و ٢٠ کورتەفیلمی داستانی و دایکیۆمێنتی دەرھێنەرانی کوردی وڵاتانی ئێران، تورکیا، سووریا، ھەرێمی کوردستانی عێراق و کۆمەڵێک لە وڵاتانی دیکەی جیھان و ھەروەھا بە داکۆکیی «کارۆ ئارت» نومایش دەکرێت.

سەرپەیڤ