ته‌مووز 23, 2021 01:22 Asia/Tehran
  • ئەندۆنێزیا بە نیازی میوانداری کردنی ئۆلەمپیکە بۆ ساڵی ٢٠٣٦

ئەندۆنێزیا بۆ میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی ساڵی ٢٠٣٦ ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەندۆنێزیا سەرباری ئەوەی کە لە ئاراستەی وەرگرتنی میوانداریی ئۆلەمپیک بۆ ساڵی ٢٠٢٣ شکستی ھێناو میوانداریی یارییەکانی ئەو خولە درایە شاری «بریزبێن»ی ئۆسترالیا، کەچی ھیوای لە میوانداری کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیک نەبڕیوەو سوورە لە سەر ھەوڵی خۆی بۆ دەست خستنی میوانداریی یاریەکانی ئۆلەمپیک و پارا ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦.

«ڕاجا ساپتا ئۆکتۆھاری» سەرۆکی لێژنەی ئۆلەمپیکی ئەندۆنێزیا وتوویەتی: ئێمە پاشگەز نابینەوەو بۆ میوانداری کردنی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ تێ دەکۆشین.

ئەمە لە کاتێکدایە کە جیا لە ئەندۆنێزیا، تورکیاو ئینگلتەراش داوای میوانداریی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٣٦ دەکەن.

سەرپەیڤ