ته‌مووز 23, 2021 08:44 Asia/Tehran
  • یارییەکانی ئۆلەمپیک،،،ھەڵکشانی کچە بەلەمەوانی ئێرانی بۆ قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

کچە بەلەمەوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە قۆناغی گروپیی ڕویینگی یەک کەسەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بوو بە سێھەم و گەییشتە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «نازەنین موللایی» وەکو یەکەم نوێنەری ئێران لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە قۆناغی گروپیی ڕویینگی یەک کەسەی ئافرەتان سەوڵەکەی خستەگەڕو لە تاقمەکەی خۆی دا پلەی سێھەمی مسۆگەر کرد.

«موللایی» لەگەڵ پێنج سەوڵ بەدەستی دیکەی سەربە وڵاتانی بیلاڕووس، ئەمریکا، پاراگۆئێ، سودان و نەبجێریا کەوتە کێبەرکێی و تایمی ٧ خولەک و ٥٩ چرکەی بۆحۆی تۆمار کرد.

بەلەمەوانەکانی ئەمریکاو بیلاڕووس و ئێران بە ڕیز پلەی یەکەم ھەتا سێھەمیان بە دەست ھێنا و گەییشتنە قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی.

قۆناغی یەک لە چواری کۆتایی ڕویینگی یەک کەسەی ئافرەتان دووشەممە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ