دەسپێکی باشی تەکواندۆکاری ئێرانی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398973-دەسپێکی_باشی_تەکواندۆکاری_ئێرانی_لە_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
وەرزشکاری نیشتمانیی کێشی دوھەمی تەکواندۆی ئێران ، گەڕی یەکەمی پێشبڕکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بە سەرکەوتن وەپشت سەرنا .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 25, 2021 09:47 Asia/Tehran
  • دەسپێکی باشی تەکواندۆکاری ئێرانی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

وەرزشکاری نیشتمانیی کێشی دوھەمی تەکواندۆی ئێران ، گەڕی یەکەمی پێشبڕکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بە سەرکەوتن وەپشت سەرنا .

لە درێژەی پێشبڕکێکانی تەکواندۆی یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2020 ی تۆکیۆ ، میرھاشم حسێنی ، ھۆگۆکاری کێشی دوھەمی ئۆلەمپیکیی ئێران کە بە پێی رەنکی ئۆلەمپیکیی خۆی لە جێگای ھەشتەمی خشتەی خەباتەکاندایە لە گەڕی یەکەم دا لە بەرامبەر یو جین ھوانگ وەرزشکاری چینی تایپە خەباتی کرد . 

 میرھاشم حسێنی لە کاتی یەکەم دا لە گەڵ خەنیمەکەی بە ئەنجامی دوو بە دوو گەیشت و لە کاتی دوھەم دا بە خاڵی حەوت لە ھەمبەر پێنج گەیشت و راندی سێھەمیش سەرەنجام بە ئەنجامی 18 بە 16 لە بەرژەوەندیی وەرزشکاری ئێران کۆتایی ھات . 

 حسێنی لە گەڕی دوھەم دا لە گەڵ تەکواندۆکارێکی کۆریای باشوور یان ئۆزبەکستان خەبات دەکات .