تۆمارکرانی شێوازی ئێرانیی چارەسەر کردنی ڕزینی ددان لە کتێبە سەرچاوەکانی جیھاندا
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران باسی تۆمار کرانی شێوازی چارەسەریی «پالپی زیندوو»ی کردووە وەکو شێوازێکی توێژەرانی ئێرانی لە چارەسەر کردنی ڕزینی ددان لە دوایین کتێبەکانی سەچاوەی پزیشکیی جیھاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەلیڕەزا زالی» سەرۆکی زانکۆی شەھید بەھەشتیی تاران ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی «ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی گەورەی زانستوەرانی ئێرانی لە گەییشتن بە ئاستی بەسەرچاوە بوونی جیھانی لە ڕووی چارەسەر کردن بە پاڵپی زیندوو لە بواری پزیشکایەتیی ددان» وتی: شێوازی چارەسەریی «پاڵپی زیندوو» وەکو شێوازێکی توێژەرانی ئێرانی لە بواری پزیشکایەتیی دادان لە بەیاننامەی «ئەندۆ تندیکس»ی ئەمریکا جەختی لە سەر کراوە.
سەرۆکی زانکۆی شەھید بەھەشتیی تاران وتیشی: لەم شێوازە دەرمانییەدا کە شێوازە کۆنەکان بەتاڵ دەکاتەوە، بەم بۆچوونەەوە چوونەتە پێشەوە کە ھیچ خانەیەک لە لەشی مرۆڤ دا نییە کە لە تەمەنی زۆریش دا نەبووژێتەوەو ئەو ماددەیەی کە چێکراوە نەک ھەر ئیسقان دروست دەکات، بەڵکو موتوربەی ئیسقان چێکردنیشی پێ دەکرێت.