ته‌مووز 27, 2021 19:29 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی فستیڤاڵی موسیقای ئیلام و  ھونەرنواندنی ژەنیارانی ئیلامی

شەشەمین فستیڤاڵی موسیقای پارێزگای ئیلام بە تەوەری موسیقایی سازە ئێرانی و خۆجێیی و خۆماڵییەکان، موسیقای کلاسیکی جیھانی و پێشکەش کرانی موسیقای داھێنەرانە لە شاری ئیلام دەستی پێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە سەرنجدانی ڕەوشتی سووری کۆرۆنا لە ئیلام و بەرتەسکایەتیی بۆ ئامادە بوونی خەڵک و ھونەردۆستان لە ھۆڵەکانی پێشکەشکرانی موسیقا، بەرنامەکانی شەشەمین خولی فستیڤاڵی  موسیقای پارێزگای ئیلام بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

شەشەمین خولی فستیڤاڵی  موسیقای پارێزگای ئیلام لە نواندنی ڕۆژی یەکەم دا ھونەری تاکژەندنی «ئیسماعیل جەمالی فەد» ژەنیاری «دوزەلە»و « موحەممەد ڕەزا موحەممەدی» ژەنیاری «پیانۆ»ی لە شاری ئیلامەوە بە خۆیەوە بینی.

شەشەمین خولی فستیڤاڵی  موسیقای پارێزگای ئیلام بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ لە ٢٦ی ژوئیە دەستی پێکراوەو ھەتا سێھەمی ئوتی ٢٠٢١ بە پێشکەشکردنی ھەمەڕەنگی موسیقا لە شێوازی جۆربەجۆردا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ