ته‌مووز 29, 2021 15:29 Asia/Tehran
  •  تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە سەر ئوزبەکستاندا سەرکەوت و  بەرەو قۆناغی کۆتایی ھەڵکشا

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران توانی بە بەزلندنی ئوزبەکستان لە قۆناغی پێش کۆتایی تۆرنۆمێنتی نێونەتەوەیی تایلەند، بۆ قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕ لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی تۆرنۆمێنتی دۆستانەو نێونەتەوەیی تایلەند، بەرەوڕووی ئوربەکستان بووەوە لە کۆتایی دا توانی بە دەرەنجامی ٧ بە ٥ خەنیمەکەی خۆی لادات و بگاتە قۆناغی کۆتایی.

بەھزاد عەزیمی و فەرھاد تەوەکولی ھەریەکەو بە دوو گۆڵ و عەلی ئەسغەر حەسەن زادە، مەھدی جاوید و سەعید ئەحمەد عەبباسی_ش ھەریەکەو بە گۆڵێک لەم یارییانەدا تواناییەکانی خۆیانیان ئاشکرا کرد.

 تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە ئێستادا خۆی بۆ مۆندیاڵی مانگی خەرمانان لە «لیتوانی» ئامادە دەکات. ئێران لە یارییەکانی مۆندیاڵ دا لەگەڵ تیپەکانی ئەرژەنتین، ئەمریکاو سێربێستان ھاوگروپە.

سەرپەیڤ