ته‌مووز 30, 2021 17:14 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە پاڵەوانیەتییەکەی لە تۆرنۆمێنتی تایلەنددا

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە شکست پێ ھێنانی تایلەند ناسناوی پاڵەوانەتیی تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی ئەم وڵاتەی مسۆگەر کردو بۆ خەنیمە جیھانییەکانی خۆی سازدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران ئەمڕۆی ھەینی لە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ لە ململانێی قۆناغی کۆتایی تۆڕنۆمێنتی نێونەتەوەیی تایلەند، بەرەوڕووی میواندارەکەی بووەو لە کۆتایی دا توانی بە دەرەنجامی پێنج بە یەک خەنیمەکەی خۆی بشکێنێ و پلەی پاڵەوانەتیی مسۆگەر کات.

شاگردەکانی «سەیید موحەممەد نازمۆلشەریعە» ھەر لە ھەمان سەرەتای یارییەکەوە توانییان تۆپ و مەیدان بکەن بە پاوانی خۆیان و بە نومایشێکی ناوازە گۆڵەکانیان یەک لە دوای یەک تۆمار کەن.

تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە پێچەوانەی یارییەکەی پێشووی لە ھەمبەر ئوزبەکستان مە لەگەڵ تەگەرەی بەرگری کردن دا بەرەوڕوو ببووەوە، لەم ململانێیە دا توانی ئەو تەنگژەیەی چارەسەر کات و خەنیمەکەی لە چاو یارییەکەی پێشوو لە دەروازەی خۆی دوو رخاتەوە.

«عەلیڕەزا ڕەفیعی پوور» و «بیھزاد عەزیمی» ھەریەکەو بە دوو گۆڵ و «فەرھاد تەوەکولی»یش بە گۆڵێک توانییان لەم یارییەدا گۆڵ بۆ ئێران تۆمار کەن.

 تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران لە ئێستادا خۆی بۆ مۆندیاڵی مانگی خەرمانان لە «لیتوانی» ئامادە دەکات. ئێران لە یارییەکانی مۆندیاڵ دا لەگەڵ تیپەکانی ئەرژەنتین، ئەمریکاو سێربێستان ھاوگروپە.

سەرپەیڤ