ته‌مووز 30, 2021 23:08 Asia/Tehran
  • ھەڵبژێردراوانی کۆڕەجێژنی چریکەی تەموورەو موسیقای کوردیی داڵاھۆ ناسێندران

پێنجەمین کۆڕەجێژنی چریکەی تەموورەو موسیقای کوردی لە دوو بەشی مەقاماتی تەموورەو ئاوازە کوردییەکان شەوی ھەینی لە یانەی تەموورەی داڵاھۆ لە ئاوایی «بان زلان» کاری خۆی کۆتایی پێ ھێناو ھەڵبژێردراوان لە بەشە جۆربەجۆرەکانیش ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێنجەمین خولی ئەم کۆڕەجێژنە بە مەبەستی پاراستن و برەوپێدانی موسیقای مەقامیی تەموورە و ئاوازە کوردییەکان، ناس کردنی لاوانی بلیمەت و خاوەن بەھرە، ھاندان و ڕێنوێنی کردنیان بەرەو کلتوورو ھونەری خۆجێیی و بەرنگار بوونەوەی کلتووری بیانی، ڕێزنان لە مامۆستایان و خزمەتکەرانی ھونەرو ڕۆشنبیریی وڵات، ھاندانی بنەماڵەکان لە ئاراستەی سەرنجدانی زیاتری بابەتگەلی کلتووری و ھونەری و ورووژاندنی ورەو گەشەی کۆمەڵایەتی لە نێو کۆمەڵگادا بەڕێوە چوو.

پێنجەمین خولی کۆڕەجێژنی چریکەی تەموورەو موسیقای کوردی داگری دوو بەشی مەقاماتی تەموورەو ئاوازە کوردییەکان بوو کە بەشی یەکەمی خۆی لە مەقام ژەندن، مەقام خوێندن و دەستبەجێ ژەندن دا دەبینییەوەو بەشی دووھەمیشی داگری سیاچەمانە، ھۆرەو گۆرانیەکانی کوردیی کرماشانی بوو.

لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھیچ جۆرە ئاھەنگێک بە ناوی ڕێ و ڕەسمی کۆتایی بەڕێوە نەبراو ھەرکام لە ھونەرمەندان بەس بۆیان ھەبوو یەک کەسیان وەک ھاوڕێ لەگەڵدا بێ.

شارستانی داڵاھۆ بە نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس حەشیمەتەوە لە سەد کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای شاری کرماشاندا ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ