ئاب 01, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی زۆرانگری فەڕەنگی کاری ئێرانی لە خولی یەکەمی پێشبڕکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

فەڕەنگی کاری کێش قورسی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەرامبەر وەرزشکاری کۆریای باشوور سەرکەوت .

ئەمین میرزازادە نوێنەری زۆرانی فەڕەنگیی ئێران لە کێشی 130 کیلۆدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە خولی یەکەمی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە گەڵ مین سئوک کیم لە کۆریای باشوور و کەسی سێھەمی جیھان زۆرانی گرت . 

 میرزازادە کە دەسپێکی سەرکەوتوانەی ھەبوو ، لەم خەباتەدا 6 بە سفر لە خەنیمەکەی بردەوە و بەرەو قۆناغی دواتر رۆیشت . 

میرزازادە لە قوناغی دوھەم دا رووبەڕووی لۆپێز لە کووبا دەبێتەوە . 

لەم کێشەدا 15 کەس ھەن . 

عەلیرەزا نەجاتی زۆرانگری دیکەی فەڕەنگی کاری ئێران ، لە کێشی 60 کیلۆدا لە دەوری یەکەم رووبەڕووی ئارمێن مەلکیان لە ئەرمەنستان بۆووە کە بە ئەنجامی 5 بە 5 بەزی . 

نەجاتی بەم شکستە دەبێ چاوەڕوانی فیناڵیست بوونی ئەم خەنیمە ئەرمەنستانیە بێت تا بۆ گەیشتن بە مەدالی برۆنز درێژە بەخەباتی بدات . 

سەرپەیڤ