ئاب 03, 2021 16:55 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، «سارەوی» میدالیای برۆنزی تۆکیۆی بردەوە

ئەندامی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران بە سەرکەوتن لە ململانێی ڕیزبەندیی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «موحەممەد ھادی سارەوی» ئەندامی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی فەرەنگیی ئێران، ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرکەوتن بە سەرکەوتن لە ململانێی ڕیزبەندیی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی «ئۆلەمپیکی تۆکیۆ» میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.

«موحەممەد ھادی سارەوی» لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام لە کێبەرکێی ڕیزبەندی دا لە بەرامبەر «ئاروی ساڤۆلاین» لە فەنلاندەوە لە زۆرانێکی ڕێک و پێکدا بە دەرەنجامی ٩ بە ٢ سەرکەوتانی تۆمار کردو میدالیای برۆنزی بردەوە.

«سارەوی» لە خولی یەکەم دا «ئادەم بودجەمالین» لە ئەلجەزایەری بە دەرەنجامی ٩ بە سیفر بەزاندو لە یەک چوارەمی کۆتایی لە بەرامبەر «کریل میلۆف» لە بۆلگاریاوە بە دەرەنجامی ٦ بە سیفر سەرکەوتنی تۆمار کردو گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

«موحەممەد ھادی سارەوی» لەم قۆناغەدا بۆ «ئارتور ئلێکسانیان» پاڵەوانی جیھان و ئۆلەمپیک لە ئەرمینیا چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی ٤ بە ١ یاریەکەی دۆڕاندو لە گەییشتن بە فیناڵ بێ بەری کرا.

«موحەممەد ڕەزا گەرایی»ش ئەمڕۆ لە ململانێی پێش کۆتایی کێبەرکێی کێشی ٦٧ کیلۆگرامی زۆرانی فەرەنگیی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ سەرکەوت و گەییشتە قۆناغی فیناڵ.

سەرپەیڤ