ئاب 05, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، سەرکەوتنی گەورەی «سارا بەھمەنیار» کاراتەکاری ئێرانی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

خاتوونی کاراتەکاری ئێرانی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەر لە خولی یەکەم دا سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سارا بەھمەنیار» خاتوونی کاراتەکاری کێشی ژێر ٥٥ کیلۆگرامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکەم کێبەرکێی خۆی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا بە سەرکەوتنی ٥ بە ٤ لە بەرامبەر خەنیمە ناودارە تورکیاییەکەی کۆتایی پێ ھێنا.

«بەھمەنیار» لە خولی یەکەم دا بۆ «سەراب ئوزچلیک» پلەیەکی ڕەنکینگی جیھانیی سەر بە وڵاتی تورکیا چووە مەیدانەوەو پێنج بە چوار یارییەکەی لێ بردەوە.

«ون تێزۆیان»ی تایوانی و «ئیۆت گۆرانوا» بۆلگاریاییش خەنیمەکانی دیکەی خاتوونی کاراتەکاری ئێرانین لە قۆناغی گروپی دا.

کێبەرکێی کاراتەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە دەستی پێکراوە.

«سەججاد گەنج زادە»، «سارا بەھمەنیار» و «حەمیدە عەبباسعەلی» کاراتەکارەکانی ئێرانن لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا.

«بەھەمەنیار» ئەمڕۆ چووەتە سەر «تاتامی» و خەباتی «گەنج زادە»و «عەبباسعەلی»ش لە ڕۆژی شەممەی حەوتەی داھاتووەوە دەست پێ دەکات.

 

سەرپەیڤ