ئاب 06, 2021 15:59 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک کۆمار بۆ وەرزشوانانی ئێرانیی بەرەوەی میدالیای ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرکەوتنی سێ وەرزشوانی میدالیاھێنی ئێرانی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠ و بردنەوەی میدالیاگەلی زیوو برۆنزی ئەو کێبەرکێیانەی لێ پیرۆز کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتییەوە، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە پەیامەکەی دا ڕوو لە میدالیاھێنانی ئۆلەمپیک،وەرزشوانانی ئێرانی وەکو باڵوێزانی فەرھەنگی و شانازی خولقێنانی وڵات ناساندو ھیواداریی دەربڕی کە سەرکەوتنی نوێنەرانی وەرزشی وڵات لە گۆڕەپانە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکاندا ھەروا بەردەوام بێت.

«عەلی داوودی» و «حەسەن یەزدانی» بە وەرگرتنی میدالیای زیو لە بوارەکانی کێش ھەڵگرتن و زۆرانی ئازادو «موحەممەد ھادی سارەوی»ش بە وەرگرتنی میدالیای برۆنز لە بواری وەرزشی زۆرانی فەرەنگی، سێ وەرزشوانی ئێرانن کە لە درێژەی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ توانییان میدالیا وەربگرن و سەرکەوتن مسۆگەر کەن.

بە دوو میدالیای زێڕی «جەواد فروغی»و «موحەممەد ڕەزا کرایی» لە بوارەکانی تیرھاویشتن و زۆرانی فەرەنگی کە لەم کێبەرکێیانەدا مسۆگەر کرا، تێکڕای میدالیای وەرزشوانانی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بوو پێج دانە.

سەرپەیڤ