ئاب 09, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • ڕاهێنەرو دووکچە یاریزانی تۆپی سەرمێز ئاشتی ده‌چنه‌ ئه‌رده‌ن

به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌ب، دوو یاریزان و راهێنه‌رێکى یانه‌ى ئاشتى بۆ تۆپی سەرمێز ده‌چنه‌ وڵاتى ئه‌رده‌ن .

نوێنه‌ره‌کانى ئاشتى وه‌ک  هەڵبژاردەی بێچوە شێرانی عیراق له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن که‌ بریاره‌ به‌ به‌شدارى چه‌ندین وڵات له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئه‌رده‌ن به‌رێوه‌بچێت .

شاخەوان جەمال وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە و بارین و ئانا وەک یاریزانی هەڵبژاردەکە به‌شدار ده‌بن و ۱٦ی ئەم مانگەش شاندێکی تری ئاشتی دەچنە هەمان وڵات بۆ بەشداری پاڵەوانیەتی یانەکانی عەروب لە عەمان .

سەرپەیڤ