پشک ھاویشتنی دووبارە ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ژیر ٢٣ساڵی تۆپی پێی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399600-پشک_ھاویشتنی_دووبارە_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانەتیی_ژیر_٢٣ساڵی_تۆپی_پێی_ئاسیا
پشک ھاویشتنی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ژیر ٢٣ساڵی تۆپی پێی ئاسیا بە کشانەوەی کۆریای باکووری سەرلەنوێ ئەنجامی گرتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2021 11:57 Asia/Tehran
  • پشک ھاویشتنی دووبارە ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ژیر ٢٣ساڵی تۆپی پێی ئاسیا

پشک ھاویشتنی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ژیر ٢٣ساڵی تۆپی پێی ئاسیا بە کشانەوەی کۆریای باکووری سەرلەنوێ ئەنجامی گرتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە پشک ھاویشتنی دووبارەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ژیر ٢٣ساڵی تۆپی پێی ئاسیا، «ھۆنگ کۆنگ» جێگای تیپی تۆپی پێی کۆریای باکووری لە دواگروپ دا گرتەوە.

لەم پشک ھاویشتنە تازەیەش دا جێگای ئێران نەگۆڕاوەو بە پێی ھەمان پشک ھاویشتنی پێشوو تیپی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گروپی« B» دا لەگەڵ تیپەکانی تاجیکستان، لوبنان و نێپاڵ دا  ھاوگروپە.

ئەم قۆناغەی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی تۆپی پێی ئاسیا لە وڵاتی تاجیکستان بەڕێوە دەچێت.