بەشداریی ٩ نوێنەری ڕاکردن و مەیدانیی ئێران لە کێبەرکێکانی لاوانی جیھان
ئاب 16, 2021 15:28 Asia/Tehran
تیپی ڕاکردن و مەیدانیی لاوانی ئێران بە ٩ وەرزشوان لە کێبەرکێکانی پاڵەوانیی جیھان بەشداریی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی پاڵەوانیی لاوانی جیھان لە ٢٧ ھەتا ٣١ی گەلاوێژ بە میوانداریی شاری نایرۆبیی پێتەختی کینیا بەرپا دەکرێت و ٩ وەرزرشوانی ئێرانی پشکی بەشداریی لەو کێبەرکێیانەیان دەست کەوتووە.
«موحەممەد ڕەزا ڕەحمانی فەر»، «سادیق سەمیمی» و «مەحلا مەحروقی» بۆ ھاویشتنی دیسک، «ئەمیرحسەین مەمقانی» و «ئەرسەلان قەشقایی» بۆ ھاویشتنی قورسایی، «ئەمیر موقەددەمی» و «دانیال بێ باک» بۆ ڕاکردنی (۴۰۰ مەتری بەلەمپەر)، «قاسم بابایی»بۆ ڕاکردنی ۱۰۰ مەتر و «بنیامین یوسفی» بۆ ڕاکردنی ۲۰۰ مەتر نوێنەرانی ئێرانن لەم کێبەرکێیانەدا.
«مەحلا مەحروقی» یەکەم وەرزشوانی ئافرەتی ئێرانییە کە پشکی بەشداری لەم کێبەرکێیانەی دەست کەوتووە.