ئاب 16, 2021 16:12 Asia/Tehran
  • ستایشی ڕاھێنەری «زنیت» لە «ئازمون»

ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی «زنیت»ی ڕووسیا وێڕای ستایش کردنی ھێرشبەرە ئێرانییەکەی وتی:«سەرداری ئازمون» چالاکەو ھەر لە بەر ئەمەشە کە پێکھاتەی سەرەکیماندا جێی بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سێرگێئی سماک» وێڕای ئاماژە کردن بە دەرەنجامی یارییەکانی «زنیت»و چالاکیی «ئازمون» لە تیپەکەدا وتوی: کردەوەی ھێرشبەرە ئێرانیەکەمان لە یارییەکانی ئەم دواییە ھێندە باش بوو لە پێکھاتەی سەرەکی دا بەرەوڕوو «لۆکۆمۆتیڤ»مان کردەوە.

وتیشی: سەردار» لە تەنیشتی «ساشا ئێرۆخین» دا چاک جوڵاوەتەوەو من لە کرداری ھەردوک یاریزانەکە تەواو ڕازیم. ھەر ئەم کردارەش بووە ھۆی ئەوەی کە «ئارتیم جیوبا» لەم یارییەدا لە پێکھاتەکەدا نەبێ و ئێمە بە پێی بەرنامەو ئامانجێک کە ھەمانە دەڕۆینە پێشەوە.

جێگای ئاماژەیە لە کۆتایی ئەو یارییەدا «سەرداری ئازمون» ٧ خاڵی تۆمار کرد.

ململانێی تیپەکانی «زینیت»و «لۆکۆمۆتیڤ»ی مۆسکۆ لە ھەل و مەرجێکدا بەرپا کرا کە ھەردووک تیپەکە بە دەرەنجامی یەکسانی یەک بە یەک بە دابەش کردنی خاڵەکان بەسەندەیان کرد. «زینیت» بە ١٠ خاڵەوە لە ئێستادا سەرپەڕی خشتەی ڕیزبەندیی لیگی ھەڵکەوتەی تۆپی پێی ڕووسیایەو «ڕووبین کازان»یش ھەر بەو ئاستە لە پلەی دووھەم دایە.

سەرپەیڤ