یاریگای میوانداریی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی عێراق و ئێران ، گۆڕدرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399898-یاریگای_میوانداریی_تیپە_نیشتیمانییەکانی_تۆپی_پێی_عێراق_و_ئێران_گۆڕدرا
بە ڕاگەیاندنی فیدارسیۆنی تۆپی پێی قەتەر، یاریگای «ئەلغورافە» میوانداری یارییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ دا دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2021 01:15 Asia/Tehran
  • یاریگای میوانداریی تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی عێراق و ئێران ، گۆڕدرا

بە ڕاگەیاندنی فیدارسیۆنی تۆپی پێی قەتەر، یاریگای «ئەلغورافە» میوانداری یارییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ دا دەبێت.

یبە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر ڕایگەیاند، یاریگای یانەی «ئەلغورافە»ی میوانداری یاریی نێوان ئێران و عێراق دەبێت لە ھەڵبژاردەی موندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەردا.

عێراق لە بەر نەبوونی ھەل و مەرجی میوانداری کردن لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا «ئەی ئێف سی» بڕیاری ھەڵبژاردنی زەوییەکی بێ لایەنی بەسەردا سەپێندراو ھەر لە بەر ئەمەش قەتەری وەک میوانداری ھەڵبژاردنی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ دیاریی کرد.

ئا بەمجۆرە ڕووبەڕوو بونەوەی تیپە نیشتیمانییەکانی ئێران و عێراق لە بەرواری ١٦ی  مانگی داھاتووی کۆچیی ھەتاوی لە یاریگای یانەی «ئەلغەرافە»ی قەتەر بەڕێوە دەچێت.

تیپە نیشتیمانییەکانی کۆریای باشووری،، ئیمارات، لوبنان و سووریا خەنیمەکانی دیکەی تیپی نیشتیمانیی ئێرانن لە ئاراستەی ھەڵکشان بەرو قۆناغی مۆندیاڵ.