ئاب 23, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی دەست پێکرانی کێبەرکێکانی سەربازیی نێونەتەوەیی مەلەی ژێر ئاو لە بەندەری «کۆنارەک»

ڕێ و ڕەسمی دەست پێکرانی کێبەرکێکانی سەربازیی نێونەتەوەیی ٢٠٢١ لە بواری مەلەی ژێرئاو بە میوانداریی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندەری «کۆنارەک» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی ھێزی دەریایی ئەرتەش، لەم ڕێ و ڕەسمەدا ئەمیری دەریادار «حەمزە عەلی کاویانی» جێگری سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەش و ئادمیراڵ «ڤلادیمیر لۆڤیچ کاساتۆنۆف» جێگری ھێزی دەریایی ڕووسیاش ئامادە بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم خولەی کێبەرکێکاندا تیپ گەلێکی ھڵبژاردە لە ئەرتەشەکانی جیھان کە داگری ١٠٠ وەرزشوان لە ٦ وڵاتی جیھانن، بەشدارن کە لە ئەمڕۆ یەکەمی خەرمانانەوە ھەتا ١١ی خەرمانان خەریکی کێبەرکێ دەبن.

جێگای ئاماژەیە، ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ لە ڕووسیا توانی پلەی دووھەم و لە ساڵی ٢٠١٩ دا پلەی یەکەم بە دەست بێنێ.

ھەر وەھا ھێزی دەریایی ستراتژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەتا ئێستا سێ خول میوانداری ئەم کێبەرکێیانە بووە.

سەرپەیڤ