میلان وەرزەکەی بە سەرکەوتن دەست پێکرد
تیپی تۆپی پێی «ئاسێ میلان» لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەرەوەی ماڵەکەی لەگەڵ «سەمپدوریا» بە دەرەنجامی یەک بە سیفر وەرزی تازەی ڕیزی «ئا»ی ئیتالیای بە سەرکەوتنەوە دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شەوی سێ شەممە لە دوایین ڕووبەڕوو بوونەوەی حەوتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی یانەکانی ئیتالیا، «سەمپدوریا» میوانداری «ئاسێ میلان» بوو کە یاریەکە بە دەرەنجامی یەک بە سیفر کۆتایی پێ ھات.
ھەر لە ھەمان چرکەساتی یەکەم دا ئاراستەیەکی باشی «کالابریا» سەریاری میلان و وەشاندنی «براھیم دیاز» کاردانەوەی لاوازی گۆڵپارێزەکەی میلانی لێ کەوتەوەو لە ئەنجام دا تۆپەکە دەروازەی پێکا. ئەم گۆڵە ھەتا کۆتایی یارییەکە ھەروامایەوەو میلانیش یەکەم سەرکەوتنی وەرزی لە حەوتەی یەکەم دا تۆمار کرد.
«میگنان» گۆڵپارێزە تازەکەی میلان لەم کێبەرکێیەدا بە جوانی خۆی دەرخست و چەند جارێک ھێرشی یاریزانانی تیپی خەنیمی بەرپەرچ دایەوە. ناوبراو ھەروەھا ھەر جارێک بە دەست پێکردنی یارییەکە ڕۆڵێکی ھەرە باشی لە ڕەخساندنی ھەلی بەرپەرچ دانەوەکان دا ھەبوو.