ئاب 24, 2021 11:49 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی ٦٣ وەرزشوانی ئێرانی لە ئاھەنگی ڕیزڕەوتی دەستپێکی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ

٦٣ وەرزشوانی ئێرانی لە ئاھەنگی ڕیزڕەوتی دەستپێکی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بەشداری دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرپرسانی کاروانی پارائۆلەمپیکی ئێران ڕایانگەیاند: ٦٣ وەرزشوانی ئێرانی  لە ئاھەنگی ڕیزڕەوتی دەستپێکی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ بەشداری دەکەن.

لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی ھاواھەنگی کە بە بەشداریی بەرپرسانی کاروانەکانی ئەو وڵاتانەی وا  بەشداری یارییەکای پارائۆلەمپیکن بەڕێوە چوو، لە سەر ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆی کۆرۆنا لە کێبەرکێکان و ھەروەھا ئاھەنگی ڕیزڕەوتی دەستپێکی یارییەکان جەخت کرا.

 لە ئاھەنگی دەستپێکی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ لە کاتژمێر ٣و ٣٠ خولەکی ئەمڕۆ سێ شەممە بە کاتی تاران لە یاریگای ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرپا دەکرێت.

لە یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ ٤٤٠٠ وەرزشوان  لە ١٦٢ وڵاتی جیھانەوە پێکەوە ململانێ دەکەن.

سەرپەیڤ