ئاب 27, 2021 17:02 Asia/Tehran
  • دەستخرانی یەکەم میدالیای ئێران لە یارییەکانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠

«ئەمیر جەعفەری» کێش ھەڵگری دەستەی ژێر ٦٥ کیلۆگرامی ئێران لە پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ میدالیای زیوی ئەم یارییانەی بردەوەو ئابەمجۆرە یەکەم میدالیای کاروانەکەی ئێران لەم یارییانەدا مسۆگەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، کێبەرکێی دەستەی ژێر ٦٥ کیلۆگرامی کێش ھەڵگرتنی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ ئەمڕۆ ھەینی لە ھۆڵی «تۆکیۆ ئینتەرنەشناڵی فۆرۆم»دا دەستی پێکرا.

لەم دەستەیەدا ١٠ وەرزشوان لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان بەشدارییان کردو «ئەمیر جەعفەری» ش وەک نوێنەری ئێران چووە سەر شانۆ.

لە کۆتایی کێبەرکێکانی ئەم دەستەیە، «لیۆلی» لە چینەوە بە ١٩٨ کیلۆگرام میدالیای زێڕی بردەوە. «ئەمیر جەعفەری» بە ١٩٥ کیلۆگرام لە سەر پلەی دووھەم وەستاو «بتیر کەسینە»ی ئەلجەزایەریش بە ١٩٢ کیلۆگرام بوو بە سێھەم.

«ئەمیر جەعفەری» لە جوڵەی یەکەمی یەکتەکاندا ١٩٥ کیلۆگرامی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد. ئەم وەرزشوانە نیشتیمانییەی ئێران لە جوڵەی دوھەم دا کە ١٩٦ کیلۆگرام بوو، توشی پێشێلکاری ھات و لە جوڵەی سێھەمیش دا نەیتوانی ١٩٨ کیلۆگرام بەرز کاتەوە.

بەم میدالیای «جەعفەری» لە ئێستادا یەکەم میدالیای کاروانی ڕەوانەکراوی ئێران بۆ یارییەکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ مسۆگەر کراوە.

سەرپەیڤ