ڕێزگرتنی ژاپۆن لە ئامادە بوونی کاروانەکەی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400318-ڕێزگرتنی_ژاپۆن_لە_ئامادە_بوونی_کاروانەکەی_ئێران_لە_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ_٢٠٢٠
بەرپرسی بەشی ئاسیایی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ ستایشی ئامادەبوونی وەرزشکاران، کادێری ھونەری و شاندی ھاوڕێی وەرزشکارانی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2021 09:00 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی ژاپۆن لە ئامادە بوونی کاروانەکەی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠

بەرپرسی بەشی ئاسیایی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ ستایشی ئامادەبوونی وەرزشکاران، کادێری ھونەری و شاندی ھاوڕێی وەرزشکارانی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزبۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکەوە، «ھیبیوم لی» بەڕێوەبەری بەشی ئاسیایی دەرکردنی پسولەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە نامەیەک دا بۆ لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێران، وێڕای ستایش کردنی بەشداریی بەرپرسان و وەرزشکارانی ئێرانی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ستایشی ھاوکاریی گونجاوو شیاوی لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێرانی کرد بە مەبەستی ئامادە بوونی وەرزشوانانی ئێرانی لە ئۆلەمپیک دا.

لە نامەکەی «ھیبیوم لی» بۆ لێژنەی نیشتیمانیی ئۆلەمپیکی ئێراندا ھاتووە: وێڕای سوپاسبێژی بۆ بەشداریتان لە بارەی یارییەکانی ئۆلەمپیک لە ماوەی دوو ساڵی ئەم دواییە، ھاوکاری لەگەڵ ئێوە جێگای شانازی بوو بۆمان و لە تەواوی ھەوڵەکانتان لە ئاراستەی بەرپاکرانی یارییەکانی ئۆلەمپیک ڕێز دەگرین.