ئه‌یلوول 03, 2021 09:50 Asia/Tehran
  • ڕەچەشکاندنی وەرزشوانانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ڕم ھاویشتنی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ڕم ھاویشتنی ئێران بە ڕەچەشکاندنی لەم بوارە وەرزشییەدا دەھەمین میدالیای زێڕی کاروانی وەرزشیی ئێران لە یاریەکانی پارا ئۆلەمیپکی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، کێبەرکێکانی ڕاکردن و گۆڕەپانی یارییەکانی پارا ئۆلەمپیک لە بواری ڕمھاویشتنی کلاسی  «f۵۴» لە یاریگای ئۆلەمپیکی ئەم شارە بەرپا کراو «حامید ئەمیری» نوێنەری ئێران لەم بوارەدا لەگەڵ پێنج وەرزشوانی دیکە لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە ململانێی کرد.

«ئەمیری» لە یەکەم ھاویشتنی دا بە پێوەری  ۳۱.۲۷  ڕەچەی پارا ئۆلەمپیکی گۆڕی.

ھەرچەند  کە «ئەمیری» لە یەکەم ھاویشتن ڕل ڕەچەی جیھانی و پارا ئۆلەمپیکی ئەم دەستەیەی تێپەڕاند، بەڵام لە ھاویشتنی چوارەم دا توانی باشترین ڕەچەی خۆی تۆمار کات . ۳۱.۳۵ باشترین ڕەچەی «حامید ئەمیری» لە شەش ھاویشتن دا بوو کە بەو ڕەچەیەی توانی میدالیای زێڕی خۆی لە یاریەکانی پارا ئۆلەمپیک مسۆگەر کات.

لە کێبەرکێگانی ھاویشتنی «دیسک کلاس f۵۴»یش «ئالێکسی» لە ڕووسیاوە بە پێوەری  ۳۱.۱۹ میدالیای زیوی اۆمار کردو وەرزشوانەکەی ئەمریکاش بە ڕەچەی  ۳۱.۹ میدالیای برۆنزی تۆمار کرد.

لە کێبەرکێکانی ئەم دەستەیە کۆمەڵێک وەرزشوان لە ڕووسیاف سلۆڤاکیا، مەکسیک، ئەمریکاو یۆنان بەشدار بوون. 

سەرپەیڤ