ئیمارات، بوو بە میوانداری چین و ڤییەتنام
ئهیلوول 07, 2021 11:49 Asia/Tehran
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یاریگای شارجەی ئیماراتی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپی نیشتیمانیی چین لەگەڵ ڤییەتنامی ھەڵبژارد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند: کێبەرکێی تیپی نیشتیمانیی چین لەگەڵ ڤییەتنام، ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر لە بەرواری ٧ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت.
فیدراسیۆنی چین بەرلەمە لە بەر ھەل و مەرجی کۆرۆنایی خۆی لە قەرەی میوانداریی نەدابوو.
ھەروەھا کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، یاریگای «عەبدوڵڵای سانی»ی شاری ئەمانی ئۆردۆنی وەک میوانداری یاریەکانی ڕووسیاو لوینان لە بەرواری ١٢ی ئۆکتۆبەر پەسەند کردووە.